به‌ریز باڵويز د. حسين ئه‌لخه‌تيب له به‌رواری 7/9/2010 له باره‌گای باڵويزخانه له به‌رلين پێشوازی کرد له له کۆمه‌ڵیک له پزیشکانی عێراقی پسپۆر له نه‌خۆشیه‌کانی دلدا که نوینه‌ری 18 پاریزگاکان بوون و له‌سه‌ر داوه‌تی د. کۆلکر ئه‌ندامی کۆمه‌له‌ی نه‌خۆشیه‌کانی دل له ئه‌لمانیا به هاوکاری له‌گه‌ل کۆمپانیای Biotronik سه‌ردانی ئه‌لمانیان کرد .
باڵويزیش له لایه‌ن خۆیه‌وه باسی له هه‌ولی دکتۆره عێراقییه‌کان کرد له خزمه‌ت کردنی ووڵات له‌م کاته دژواره‌داو هه‌رواها باسی له کارووباره‌کانی بالوێزخانه وهه‌وله‌کانی کارمه‌ندانی بالوێزخانه‌که‌مان کرد له خزمه‌تکردنی ره‌وندی عیراقی و به‌رژوه‌ندی عێراق له ئه‌لمانیا.
پاشان د. فه‌یسه‌ل حه‌به سه‌رۆکی ده‌سته‌ی پزیشکانی پسپۆر له نه‌خۆشیه‌کانی دلدا له عیراق باسی له رۆلی خۆیان کرد له خزمه‌تکردنی رۆله‌کانی ولات له‌گه‌ل ئه و هه‌موو ئاسته‌نگه ئابووری و ئاسایشیه‌ی که به‌ره‌وروویان ده‌بنه‌وه. هه‌ره‌ها داوای کرد که باڵويزخانه یارمه‌ته‌ان بدات بۆ هینانی پزیشکانی عێراقی بۆ ئه‌لمانیا جاله ریگه‌ی خولی راهینان یان خویندن بێت وه هه‌ول بدات که پزیشکانی عێراقی ببه‌ستیت به پزیشکانی ئه‌لمانیه‌وه .
به‌ریز باڵويز جه‌ختئ کرده‌وه له‌سه‌ر هه‌ولدانی بالوێزخانه بۆ پته‌وکردنی په‌یوه‌ندهی له نیوان پزیشکانی هه‌ردوولاو وه‌پیشنیاری کرد که په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ل کۆمه‌له‌ی پزیشکانی عیراقی له ئه‌لمانیا به‌هیز که‌ن بۆ هاوکاری نیوانیان.
له کۆتاییدا وه‌فده‌که سوپاسی بالویزو کارمه‌ندانی بالوێزخانهیان کرد بۆ ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه.
به شی رۆشنبیری و ڕاگه یاندن
با ڵوێزخانه‌ی کۆماری عێراق / به رلین
سروودی نيشتمانی عێراقی: