وه‌فدیکی بالویزخانه به سه‌رۆکایه‌تی به‌ریز بالویز د. حسين ئه‌لخه‌تيب له به‌رواری 18/8/2010 به‌شداریان کرد له ئاهه‌نگی کرنه‌وه‌ی خولی شه‌شه‌می ميهرهجانی رۆژانی رافده‌ینی رۆشنبیری عیراقی له به‌رلین ده‌ستی پیکرد وتا رۆژی 21/8/2010 به‌رده‌وام ده‌بیت به ئاماده‌بوونی جیگری وه‌زیری رۆشنبیری به‌ریز فه‌وزی ئه‌ترووشی له‌گه‌ل وه‌فدێك له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌ریمی کوردستان و ژماره‌یه‌کی زۆر له رۆشنبيران وهونه‌رمه‌ندان وداهینهرانی عیراقی له ئه‌وروپا وه که له ناوعیراقهوه هاتبوون.
به‌ریز بالویز له ئاهه‌نگه‌که‌دا وته‌یه‌کی پيشکه‌ش کرد که تيايدا باسی له وه کرد که ڕژيمی پێشوو چۆن ده‌رگای داهينانی له رووی رۆشنبيری عیراقی‌دا داخستبوو به‌لکوو ته‌نها یه‌ك په‌نجه‌ره‌ی بۆ کردبوونه‌وه ئه‌ويش بۆ خزمه‌تکردنی ئامانجه ره‌شه‌کانی ڕژيم بو تا وای له رۆشنبيران کرد به‌ربه‌رچی بده‌نه‌وه‌و مل که‌چ نه‌که‌ن بۆیه روویان کرده ولاتانی جیهانی به‌رین بۆ ئه‌وه‌ی شوناسی رۆشنبيری و شارستانی عیراقی که میژوویه‌کی پرله سه‌روه‌ری هه‌یه ده‌گه‌ریته‌وه بۆ هه‌زاران ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌وه‌ش به ئاشکرا دیاره که مرۆڤ له به‌رده‌م ده‌رگای عه‌شتار له مۆزه‌خانه‌ی پارگهمۆن له به‌رلين رادهوستیت ئه‌و کاره گه‌وره‌یه ده‌بينيت که شانازی به رابردوویه‌وه بکات و کار بۆ درووست کردنی پاشهرۆژيکی روونکتر بکات بوونی ئه‌و شوینه‌وارانه پاشماوه‌ی شارستانی ورۆشنبيری ولاتی رافيدهینه. هه‌روه‌ها به‌ریزیان تهئکيدی له‌وه کرده‌وه که رۆشنبیری نوێنه‌رو زمانی مرۆڤایه‌تی پيرۆزه که هیچ سنوورێک له نیوان گه‌لان ناهێلێت و وتی که بالویزخانه به نيازه پيشانگایهکی عیراقی هه‌ميشه‌یی له ناو تهلارهکهیدا بکاته‌وه بۆ نيشاندانی که‌له‌پووری عیراق هه‌ر له باکووره‌وه تا باشوور وه دووباره بانگهێشی هه‌موو هونه‌رمه‌نده عیراقیهکانی کرد بۆ بهشدارهی کردن له‌م پێشانگایه‌دا.
به شی رۆشنبیری و ڕاگه یاندن
با ڵوێزخانه‌ی کۆماری عێراق / به رلین
سروودی نيشتمانی عێراقی: