باڵوێزی کۆماری عێراق له ووڵاتی ئه‌ڵمانیای فیدراڵ دکتۆر حسين مه‌حمود فه‌زله للا ئه‌لخه‌تيب له ڕۆژی 6.8.2010 سه‌ردانی په‌یمانگای شوینه‌واری ئه‌ڵمانی له به‌رلين کرد وله لایه‌ن سه‌رۆکی په‌یمانگا وه به‌ریز د. هانس یواخم کهبرهکه وه جیگره‌که‌ی د. ئيشمان وه به‌ریز د. مارغرينا فان ئوس سه‌رۆکی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست پێشوازی لی کرا.
له ميانه‌ی سهردانکهيدا به‌ڕیز باڵوێزچاوی که‌وت به کاديرانی مۆزه‌خانه‌ی نيشتيمانی عيراقی و مامۆستايانی به‌شی شوینه‌وار له کۆليجی ئه‌ده‌بیات له زانکۆی به‌غدا که به شداربوون له خولی ڕاهینان ده‌رباره‌ی به‌کارهینانی ته‌کنيکی تازه له به دواجوون و لیکۆلينهوه ههلکۆلين به دوای شوینهواردا به شیوه‌یه‌کی زانستیانه. ئه وه‌ی شایانی باسه ئه‌م خوله بۆ ماوه‌ی مانگێك به‌رده‌وام ده‌بێت و پهيمانگای ناوبراو به هاريکاری له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانی به‌ڕیوه‌ی ده‌بات .
وه د. فان ئوس له لایه‌ن خۆیه‌وه باسی له‌وه کرد که شاره‌زایانی هه‌ردوولا سوود له گۆرینه‌وه‌ی زانیاری له گه‌ل یه‌کتر وه‌رده‌گرن وبه هۆی به ستنی ئه‌و خولانه‌وه شاره‌زایانی ئه‌ڵمان و عێراق ده‌توانن ئه و جیاوازی تهکنيکیانه ی که له ئاستی جۆنیه‌تی< پشکنين و ده‌رهينانی شوینه‌واره‌کان له نیوانیاندا هه‌یه نه یهیلن.
بالویزيش جه‌ختی کرده‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م خولانه سوودیان زۆرتر ئه‌بیت ئه گه‌ر بیت و له ناو خاکی عيراقدا ببه‌سترین بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین راژه‌ی شاره‌زایانی عێراقی بتوانن به‌شدار بن و له سه‌ر شوینه‌واره عێراقیه‌کان پراکتيکهکایان جی به جی بکه‌ن به تایبه‌ت که ئيسته باری ئاسایشی پاریزگاکانی عيراق له باره بۆ ئاماده بوونی شاره‌زایانی ئه‌ڵما بۆ راهێنانی عيراقی یه‌کان. وه‌هه‌روه‌ها هانی به‌شداربووانی خوله‌که‌ی دا که هه‌وڵ بده‌ن زۆرترين زانياری کۆ بکه‌نه‌وه و سوودی له وه‌ربگرن بۆ به کارهینانی له کاره‌که‌یاندا که گه‌رانه‌وه بۆ عیراق.وه دلنیای کردنه‌وه که باڵویزخانه هه‌رده‌م ده‌رگای کراوه‌یه بۆ به‌شداربووان و هه موو توانایه‌کی ئه‌خاته گه‌ر بۆ ئاسان کردنی کاره‌که‌یان .
به شی رۆشنبیری و ڕاگه یاندن
با ڵوێزخانه‌ی کۆماری عێراق / به رلین
سروودی نيشتمانی عێراقی: