باڵوێزی کۆماری عێراق له ووڵاتی ئه‌ڵمانیای فیدراڵ دکتۆر حسين مه‌حمود فهزلهللا ئه‌لخه‌تيب له ڕۆژی 3.8.2010 ئه‌وراقی ئيعتیمادی وه‌ك باڵوێزی باوهرپپیکراو پیشکه‌ش به به‌رێز کرستیان فۆڵف سه‌رۆکی ئه‌ڵمانیای فیدراڵ کرد.
سه‌رۆکی ئه‌ڵمانیای فیدراڵ پیخۆشحاڵی وشانازی ولاته‌که ی به‌رامبه‌ر به‌په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نیوان ئهڵمانیاوعيراق ده‌ربری وجه‌ختی کرده‌وه له سه‌ر به‌هیزکردنی په‌يوه‌ندی نێوانيان نه‌ك هه‌رله بواری ئابووریدا به‌ڵکوو له بوواره‌کانی ڕۆشنبیری و ڕامیاريشدا. هه‌روه‌ها ووتی که حکوومه‌تی ئه‌ڵمانیای فیدراڵ وبازرگانانی ئه‌ڵمان گرنگی یه‌کی ته‌واو ئه‌ده‌ن به سه‌قامگیری ڕامیاری وباری ئاسایشی عيراق وبهڵينی دا که ئه‌ڵمانیا به‌جدی پشتگيری عيراق بکات له هه‌موو بواریکدا وه ڕۆلی گرنگ ببینێ بۆ کۆکردنه‌وه‌ی پشژگیری زیاتری وولاتانی تریش بۆ عيراق له پێناوی درووست کردنی عيراقی تازه‌دا. هه‌روه‌ها سه‌رۆك کریستیان فۆڵف پیخۆشحاڵی خۆی ده‌ربری به‌رامبه‌ر به ده‌ست به‌کاربوونی باڵویزی نوی له به‌رلين به تایبه‌ت که به‌رێزیان خاوه‌نی ژیاننامهیاکن که یارمه‌تیان ده‌دات بۆ درووست کردنی زۆرترين په‌یوه‌ندی دۆستانه له ئه‌ڵمانیادا وه دیسان به ڵینی دا که هه‌موو پشتگيریهك پیشکه‌ش بکات بۆ سه‌رکه‌وتنی باڵویز له کاره‌که‌یدا.
باڵویزی عیراق له لایه‌ن خۆیه‌وه سوپاسی جه‌نابی سه‌رۆکی ئه‌ڵمانیای فیدراڵی کرد بۆ هه‌لویستی دۆستانه‌ی به رامبه‌ر گه‌ل و حکوومه‌تی عیراق وه هه‌روه‌ها کوورته‌یه‌کی ده‌رباره‌ی عيراقی ئيمڕۆی ديموکرات و یه‌کگرتووی پیشکه‌ش کرد و به ڵینی دا که هه‌موو توانایه کی بخاته گه‌ڕ بۆ په رهسهندن و پته‌وکردنی په‌يوه‌ندی نێوان هه ردوو وڵاتی دۆست.
به شی رۆشنبیری و ڕاگه یاندن
با ڵوێزخانه‌ی کۆماری عێراق / به رلین
سروودی نيشتمانی عێراقی: