رێزدار کريستان فۆڵف سه‌رۆکی ئه‌ڵمانيای فيدراڵ برووسکه‌ی پيرۆزبایی نارد بۆ رێزدار جه‌لال تاله‌بانی سه‌رۆکی کۆماری عيراق وه له ده‌قی برووسکه‌که دا هاتووه:
بۆ پایه‌دار سه‌رۆکی کۆماری عيراق به‌ڕێز جه‌لال تاله‌بانی له به‌غدا
جه‌نابی سه‌رۆك:
به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی نيشتيمانی کۆماری عيراق له‌مڕۆدا به ناوی خۆم وگه‌لی ئه‌ڵمانی یه وه گه‌رمترين پيرۆزبایی له بهڕيزتان ده‌که‌م و هيوای پاشهرۆژيکی ڕۆشن بۆ وڵاته‌که‌تان وته‌ندرووستی و به‌خته‌وه‌ری بۆ جه‌نابتان ده‌خوازم.
به‌مه‌به‌ستی به‌رده‌وم بوون له سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو گه‌له‌که‌مان وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌رده‌وامی خۆی دهردهبڕيت له پێشکه‌شکردنی هاوکارییه‌کانی له پرۆسه‌ی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی وڵاته‌که‌تان له هه‌ردوو بواری ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تيدا. وه بۆتان دووپات ده‌که‌مه‌وه که ئه‌ڵمانيا هه‌مووکات وه‌ك پارتنه‌رێکی باوه‌ڕپێکراوی عيراق ده‌مێنێته‌وه.
له‌گه‌ڵ جوانترين سڵاوم بۆ بهڕيزتان
کرستيان فۆلف
سه‌رۆکی کۆماری ئه‌ڵمانيای فيدراڵ
به شی رۆشنبیری و ڕاگه یاندن
با ڵوێزخانه‌ی کۆماری عێراق / به رلین
سروودی نيشتمانی عێراقی: