جه‌نابی باڵويزحسين ئه‌لخه‌تيب له به‌رواری 16/7/2010 چاوی که‌وت به جه‌نابی دکتۆر مساعد ئه لهاون باڵویزی کویت و کارمه‌ندانی باڵویزخانه‌ی کویت له باره‌گای باڵویزخانهکهيان له به‌رلين .
باڵویزی کویت جه‌ختی کرده‌وه لهسهرپتهوی په‌یوه‌ندی میژووی نیوان هه‌ردوو ووڵاتی عيراق وکویت و به‌ته‌نگه‌وه‌چوونی ئه‌میرو حکومه‌تی کویت بۆ به‌رده‌وام بوون وبههیزکردنی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه. وه ئيشارهتی دا به‌و هه‌موو زوڵم وزورداری وجهریمانهی که گه‌لی عيراق چيشتوویهتی له ژير سایه‌ی رژيمی پيشوو.
جه‌نابی باڵويز جه‌ختی کرده‌وه لهسهرپتهوی په‌یوه‌ندیه‌کانی هه‌ردوو ولآت وگه‌لی براوکورتهیهکی ده‌رباره‌ی به‌سه‌رهاته‌کانی ساڵانی رابووردووی پيشکهشکرد که به سه‌ر عيراقدا هاتوون وتهئکيدی کرده‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌ی که عراقی نوی هه‌وڵ ده‌دا بۆ درووست کردنی باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ولاتانی جيهان وبهتايبهتی ووڵاته عه‌ره‌بیه‌کان. هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ سه‌رف کردنی خيروو بيری عيراق بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی ووڵات و پيشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاری بنه‌ره‌تی بۆ هاولاتيان بهپيچهوانهی جاران که سه‌رف ده‌کرا بۆ به‌سه‌ربازکردنی کۆمه‌ڵگا وه ئه‌مه‌ش خۆی له خۆی دا نيشانهیه که گرنگی دانی سه‌ره‌کی دهدريت به درووستکردن و بنيات کردنه‌وه.
به شی رۆشنبیری و ڕاگه یاندن
با ڵوێزخانه‌ی کۆماری عێراق / به رلین
سروودی نيشتمانی عێراقی: