
له به‌روه‌ری 11/3/2011
وه به ئاماده‌بوونی
به‌ریز بالیۆز و
خیزانه‌که‌ی
بالیۆزخانه‌ی
عیراق له به‌رلین به
بۆنه‌ی رۆژی ژنانی
جیهانی ئاهه‌نگی
گیرا . وه
ئاهه‌نگه‌که
به سلاوی
کۆماری کرایه‌وه‌و
پاشان به‌ریز
بالیۆز ووته‌یه‌کی
پێشکه‌ش کرد
وه تیایدا
سلاوی به‌ریز
هۆشیار زیباری وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی
عیراقی به‌م بۆنه‌یوه
گه‌یاند به
ژنانی ره‌وه‌ندی
عیراقی له ئه‌لمانیا
، هه‌ره‌ها ئاماژه‌ی دا
به رۆلی گرنگی ئافره‌تی
عیراقی کرد له
بنیاتنانی کۆمه‌لگاو
هه‌ره‌ها چه‌ندین
نموونه‌ی ئافره‌تانی
له میژوودا
وه‌ک حه‌زره‌تی
مریه‌م و سه‌یده
زه‌ینه‌ب و
تیریزای دایکی ناوهینا
له‌گه‌ل چه‌ندین
نمونه له‌م
چه‌رخه‌دا.

هه‌ره‌ها
با‌سی رۆلی ئافره‌تی
عیراقی کرد له
به‌ره‌و پێش
بردن و خزمه‌ت
کردنی وولات و
به‌شداری کردنی شان به
شانی پیاو له
گشت بواره‌کانی
ئابووری و
سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی
و زانستی و مرۆفایه‌تی
دا وه بۆ نموونه‌ش
با‌سی له هه‌لویسیتی
ئازایانه‌ی ئافره‌ته
کارمه‌نده‌کانی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
عیراقی کرد له کاتی هیرشه
نامرۆفایه‌تتیه‌که‌ی
که تیرۆرستان له
به‌راوری 19/8/2009 کردیانه سه‌ر
باره‌گای وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی عیراقی له
به‌غدا.

به‌ریز بالیۆز ها‌نی
ئافره‌تانی دا که له
ڕیکخراوه جه‌ماوه‌ریه‌کانیان
یان له بواری
زانستی و مرۆڤایه‌تی
کا‌رده‌که‌ن
که که له په‌یوه‌ندی
به‌رده‌وامدا
بن له‌گه‌ل بالیۆزخانه
به مه‌به‌ستی به‌ستنی
په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ل ناوه‌وه‌ی
وولات وخزمه
تکردنی ولات
له ریگه‌ی ئه‌زموونی
خۆیان که لیره وه‌ریان
گرتووه.

شایانی باسه که به‌ریز
وه‌زیری شوینه‌واروو
گه‌شت وگوزار
به‌ریز د. لیوا سلیسل و
شاندی یاوه‌ری
که سه‌ردانی
ئه‌لمانیا ده‌که‌ن
له‌م کاته‌دا بۆ
ئاماده‌بوون
له کۆنفرانسی گه‌شت
و گووزاری جیهانی له
به‌رلین ، وه
به‌ریز شاخ زه‌نگه‌نه
جیگری سه‌رۆکی
ئۆفیسی نوینه‌رایه‌تی
هه‌ریمی
کوردستان له
ئه‌لمانیا و
له‌گه‌ل چه‌ندین
ئافره تی
عیراقی که به‌رگی
میلیشیان
پۆشیبوو
ئاماده‌ی
ئاهه‌نگه
بوون.

هه‌ندیک له ئامده‌بووان
ووته‌یان به‌م
بۆنه‌یه‌وه
پێشکه‌ش کرد‌و
با‌سی رۆلی ئافره‌تی
عیراقیان تیدا کرد له
بنیات نانی کۆمه‌لگای
عیراقی وسووپاسی
ىالیۆزخانه‌یان
کرد بۆ ریکخستنی ئه‌م
ئاهه‌نگه.

له پاشان به‌ریز
بالیۆز سووپاسی
ئاماده‌بووانی
کرد بۆ به‌شداری
کردنیان هیوای خواست
که ئه‌م ساله
گۆرانکاری باش له‌گه‌ل
خۆیدا بهینیت
له به‌رژه‌وه‌ندی
ئافره‌تی عیراقی‌دا له
کۆتاییدا خۆی
و خیزانی دیاری ره‌مزیان
پیشکه‌ش به
ئاماده‌بووان
کرد به‌م بۆنه‌یه‌وه.
.

به شی
رۆشنبیری و
ڕاگه یاندن
با ڵوێزخانه‌ی
کۆماری عێراق
/ به رلین