به‌ریزباڵیۆز دکتۆر حسين ئه‌لخه‌تيب له به‌رواری1/3/2011 له باره‌گای باڵویزخانه پیشوازی کرد له به‌ریز د. فرید بیرت پفلوکه به‌ریوه‌به‌ری سه‌نته‌ری ئه‌ورووپی بۆ ووزه‌و ئارامی سه‌رچاوه سرووشتیه‌کان . به‌ریز د. فرید کورته‌یه‌کی خسته روو ده‌رباره‌ی چالاکیه‌کانی له عیراق وه وتی که کۆمپانیاکه‌یان به‌هاوکاری له‌گه‌ل کۆمپانیای هۆلرت بیرکر راویژکاری پێشکه‌ش به حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی وه‌به‌رهه‌مینانی ووزه و سه‌لامه‌تی سامانه سرووشتیه‌کان ،له‌هه‌مان کاتدا ئاره‌زوو ده‌کات که په‌یوه‌ندی چالاکی بازرگانی له‌گه‌ل ناوچه‌کانی تری عیراقدا ببه‌ستیت.
بالیۆز به‌خیرهاتنی میوانه‌که‌ی کرد‌و ئاماژه‌یدا به هه‌لی ره‌خساو بۆ کۆمپانیا و ده‌زگا ئه‌لمانییه‌کان بۆ وه‌به‌رهه‌مینان له عیراق به‌هۆی ناوناوبانگی به‌رزی کۆمپانیاکنی ئه‌لمانیا له‌وێ وه وتی که پاریزگاکانی باکوور وباشوور ره‌واجیکی باش به خۆیانه‌وه ده‌بینن له بازاری کۆمپانیاکانی جیهانیدا. هه‌ره‌وه‌ها ئاماژه‌ی دا به په‌یوه‌ندی نیوان عیراق و ده‌زگاکانی ئه‌لمانی له میانه‌ی سه‌ردانی شاندی ئه‌لمانی په‌یوه‌ندیاربۆ عیراق که له رێگه‌ی هه‌ریه‌ک له کۆمه‌لی دۆستایه‌تی ئه‌لمانی وعه‌ره‌بی و ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی ئه‌لمانی وعه‌ره‌بی و ژووری بازرگانیه ئه‌لمانییه‌کان و ده‌زگای نومۆڤه‌وه ریک ده‌خرێن.
با ڵوێزخانه‌ی کۆماری عێراق / به رلین
سروودی نيشتمانی عێراقی: