له رۆژی 9/6/2010 به‌ریز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى بالیۆزخانه‌ى عێراقی له‌به‌رلین کرد و له‌لایه‌ن به‌ریز حوسێن مه‌حمود ئه‌لخه‌تیب بالیۆزى عێراق وگشت کارمه‌ندانی بالیۆزخانه و به‌ریز مولحه‌قی روشنبیری عێراق له‌به‌رلین به‌گه‌رمی پێشوازیی لێكرا. جه‌نابی بالیۆز بهناوىخۆی و سه‌رجه‌م به‌رپرس و كارمه‌ندانى بالیۆزخانهوه به‌خێرهاتنى سه‌رۆك بارزانى و شاندی یاوه‌ری كرد وه پیخۆشحالی خۆی به‌رامبه‌ر سه‌ردانه‌که‌ی به‌ریزیان ده‌ربری وه به‌تایبه‌تی که جه‌نابی سه‌رۆك یه‌که‌م به‌رپسی عێراقییه که له‌م باره‌گا نوێیه‌ی بالیۆزخانه له‌به‌رلین پێشوازیی لی ده‌کریت. شایانی باسه جه‌نابی بالیۆزباسی لهتیکۆشانی نه‌ته‌وه‌ی کورد کرد‌و به‌تایبه‌تی رۆلی گه‌وره‌ی بنه‌ماله‌ی بارزانی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دکتاتۆرییه‌ت وزولم به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها جه‌خت کردنه‌وه‌ی سه‌رۆك له به‌رده‌م کاربه‌ده‌ستانی ئه‌لمان له سه‌ر یه‌ک پارچه‌یی خاکی عێراق وبوونی هه‌رێمى كوردستان به‌شیک له عێراق به‌رز نرخاند. وه هه‌روه‌ها ریزدانانان بۆ شه‌هیدانی عێراق وه شه هیدانی کیمیا بارانی هه له‌بجه‌ی هینایه‌وه بیر ئاماده‌بووان.
وه جه‌نابی سه‌رۆك بارزانى له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سوپاسی جه‌نابی بالیۆز وگشت کارمه‌ندانی بالیۆزخانه‌ی کرد بۆ ئه‌م پێشوازیی یه گه‌رمه، وه پێخۆشحالی خۆی ده‌ربری به‌سه‌ردانه‌که‌ی بۆ بالیۆزخانه‌ی عێراق که نوینه‌رایه‌تی گشت پیکهاته‌کانی گه‌لی عێراق ده‌کات، وه هه‌روه‌ها پیرۆزبایی کرد له بهریزبالیۆز به بۆنه‌ی ده‌ست به‌کاربوونی وه‌ک بالویزی نوێی عێراق له‌به‌رلین وهیواى سه‌ركه‌وتنى له‌ئه‌رك وكاره‌كانی بۆ خواست . دووباره پیخۆشحالی خۆی ده‌ربری به‌رانبه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه گه‌رمه‌و هه‌م ئاههنگییه به‌رچاوه‌ی که‌له نیوان بالیۆزخانه‌ی عێراق و ئۆفیسی نوینه‌رایه‌تی هه‌ریم له به‌رلین هه‌یه وه هه‌روه‌ها به ئاماده‌بوونی به‌ریز بالیۆزو کارمه‌ندانی بالیۆزخانه بۆ پیشکه‌شکردنی خزمه‌ت بههاوولاتیانى عێراقى به‌بێ جیاوازى .
جه‌نابی بالیۆزى عێراق باسی له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوو ده‌وله‌تی عێراق وئهلمانیاوچۆنیهتی په‌ره‌سه‌ندنی له گشت بواره‌کانه‌وه کرد‌و به تایبه‌ت له ههلسوراندنى كارى عێراقییه‌كان له‌م ولاته‌دا که نزیکه‌ی سه‌د هه‌زار عێراقی لیره ده‌ژین . وه‌پاشان جه‌نابی سه‌رۆك ووته‌یه‌کی له دۆسییه‌ی سه‌ردانه‌کانی بالیۆزخانه تۆمارکرد که تێیدا پیخۆشحالی خۆی به‌م سه‌ردانه باس کرد‌و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ بالیۆزوسهرجهم کارمه‌ندانی بالیۆزخانه خواست له‌ئه‌رك وكاره‌كانیان وله نوینه‌رایه‌تی عێراق له ئهلمانیاوپاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی عێراق .
وه پاشآن جه نابی سه‌رۆك چاوی گیرا بهناوبهشهکانی باره‌گا نوێیه‌که‌ی بالویزخانهوئامادهبووان چه‌ند وینه‌یه‌کیان بۆ بیره‌وه‌ری له‌گه‌ل به‌ریزیان گرت و له کۆتایدا جه نابیان و شاندی یاوه‌ریان به‌ری خران.
سروودی نيشتمانی عێراقی: