بالویزخانه‌ی عیراق له به‌رلین له به‌رواری 9/2/2011 پا رچه‌یه‌کی به نرخی له شوینه‌واری عیراقی به ده‌ست هینانه‌یه‌وه که بریتیه له ته‌وری برۆنزی سۆمه‌ری که ته‌مه‌نی ده‌گه‌ریته‌وه بۆ 4500 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ کاتی پاشای ئاشووری مسکالاندۆز که پۆلیسی ئه‌لمانی به هاوکاری بالیۆزخانه له بازاره‌کانی مه‌زادی شاری میونشن ده‌ستی به‌سه‌ردا گرت . له ئاهه‌نگیکدا که مۆزه‌خانه‌ی گیرمانی و رۆمانی له شاری مازینز پایته‌ختی ولایه‌تی راینلاند فالس ریکی خستبوو به ئاماده‌بوونی ده‌زگاکانی راگه‌یاندن وه‌زیری ده‌وله‌ت بۆ کارووباری رۆشنبی‌ری له ولایه‌تی ناوبراو ته‌وره‌که‌ی پیشکه‌ش به به‌ریز باڵیۆز کرده‌وه .
بالیۆز باسی له هه‌ولدانی عیراق کرد بۆ دامه‌زراندنی ولاتیکی تازه له سه‌ر بنه‌مای دیمۆکراتی و ریزگرتن له مافی مرۆڤ ، بۆ ئه‌م مه‌بسته‌ش چه‌ند ولاتیکی دیمۆکراتی وه‌ک ئه‌لمانیا یارمه‌تیده‌رمانن . هه‌ره‌ها هیوای خواست که په‌یوه‌ندی نیوان هه‌ردوو ولات له لایه‌نی رۆشنبیری‌دا په‌ره بستێنیت و ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی که سه‌رۆکی ئه‌لمانیاش به‌ریز فۆلف هانی په‌ره‌سه‌ندنی لایه‌نی رۆشنبی‌ری له نیوان هه‌ردوو ولاتدا ده‌دات.
به‌ریز باڵیۆز له وته‌که‌یدا پیخۆشحاڵی خۆی ده‌ربری ده‌رباره‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه و پارچه شوینه‌واره که به‌شیکی بچووکه له شوێنه‌واری عیراقی به‌لام زۆر به مانا و به نرخه وه ووتی که عیراق له باکووره‌وه هه‌تا باشوور پره لا شوینه‌واری شارستانیه‌تی که خاکه‌که‌ی به خۆیه‌وه بینویتی وه جه‌ختی کرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که باڵیۆزخانه لیژنه‌یه‌کی شوینه‌واری پيک هیناوه بۆ به‌دواچوونی ئه‌و پارچه دزراوانه به هاوکاری فه‌رمانگه ئالمانیه‌کان و فه‌رمانگه‌ی پۆلیسی ئه‌لمانی وه‌له‌م میانه‌دا سووپاسی کردن و به‌تایبه‌ت سووپاسی به‌ریز د. مۆله‌ر کاربه ی کرد بۆ هه‌وله گرنگه‌کانی له ناسینه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی پارچه شوینه‌واره عیراقیه‌کان.
نوینه‌ری وه‌زیری رۆشنبی‌ری ولایه‌ته‌که خاتوو دۆریس ئانن به‌ریز سکرتیری ده‌وله‌ت بۆ کارووباری رۆشنبی‌ری به‌ریز میشایل ئه‌بلینک له وته‌که‌یدا ووتی که پاراستنی شوینه‌واری ولاتانی جیهان که به‌ریگه‌ی نا یاساییه‌وه هاتوونه‌ته ناو ئه‌لمانیا ئه‌رکیکی نیشتمانیه ، هه‌ره‌وها له هه‌والیکی رۆژنامه‌وانیشدا به‌ریز وه‌زیری رۆشنبی‌ری ولایه‌ته‌که خاتوو دۆریس ئانن ئاماژه‌ی داوه به وه‌ی که ئه‌م کاره ته‌نها مایه‌ی خۆشحالی عیراق نییه به ته‌نها به‌لکو بۆ ولایه‌ته‌که‌ش که نیشانه‌یه‌کی روونه ده‌رباره‌ی سیاسه‌تی ولایه‌ته‌که‌یا‌ن بۆ پاراستنی شوینه‌وار.
پاشان به‌ریز د. مۆله‌ر راپۆرتیکی به‌ریگه‌ی پاوه‌ر پۆینت خسته روو ده‌رباره‌ی جیگه‌ی شوینه‌واره‌کان له ناو عیراقدا که بوونه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ بازرگانای ره‌ش له ویوه شوینه‌واره‌کان ده‌دزن و له بازاره‌کانی جیهاندا ده‌یفرۆشن وه داوای کرد که یاسایه‌ک دابرێژریت بۆ دادگایی کردنی ئه‌و که‌سانه‌ی که بازرگانی به شوینه‌واری دزراوه‌وه ده‌که‌ن.
با ڵوێزخانه‌ی کۆماری عێراق / به رلین
سروودی نيشتمانی عێراقی: