له به‌رواری 24/1/2011 به‌ریز بالویز له باره‌گای ڕاویژکاری ئه‌لمانیای فیدرالدا له به‌رلین چاوی که‌وت به ڕاوێژکاری ئه‌لمانی به‌ریز ئه‌نجیلا میرکل له میانیهی ئاهه‌نگی پێشوازییکردن له بالێۆزه باوه‌رپێکراوه‌کان له‌کۆماری ئه‌لمانیای فیدرالدا .
بالویز سلاوو پیرۆزبایی ساڵی نوێی هه‌ریه‌ک له به‌ریزان نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و ووشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقی به راویژکاری ئه‌لمانیا گهیاندو جه‌ختی کرده‌وه له‌سه‌ر ئاره‌زووی عێراق به‌س وود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی ئه‌لمانیا له درووستکردن و بنیاتنانه‌وه‌ی وولاتدا و هه‌روه‌ها په‌ره‌سه‌ندی په‌یوه‌ندی ئابووری و رۆشنبیری نیوان هه‌ردوولا. وه سوپاسی هه‌لویستی ئه‌لمانیای کرد له پشتگیری کردنی پرۆسه‌ی سیاسی له ولاتداو هه‌وله‌کانی بۆ په‌ره‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندی ئابووری نیوان ئالمانیاو عێراق.
ڕاوێژکاری ئه‌لمانی به‌ریز ئه‌نجیلا میرکل سوپاسی به‌ریز بالیۆزی کرد داوای له کرد که سلاوی بگه‌یه‌نێت به هه‌ریه‌ک سه‌رۆک وه‌زیران به‌ریز نوری مالیکی و وه‌زیری ده‌ره‌وه به‌ریز ووشیار زێباری. هه‌ره‌ها ئاماژه‌ی دا به پشتگیری کردنی حکوومه‌ته‌که‌ی بۆ گه‌شه کردنی هاوکاری ئابووری نیوان هه‌ردوو لاو ئ وه ئیمزا کردنی یاداشتنامه‌ی پاراستنی وهبهرههمیهنانی هاوبه‌ش له نیوان هه‌ردوو وولاتدا له مانگی کانوونی یه‌که‌می سالی پار به نموونه هینایه‌وه.
به شی رۆشنبیری و ڕاگه یاندن
با ڵوێزخانه‌ی کۆماری عێراق / به رلین
سروودی نيشتمانی عێراقی: